هانا: رۆژی دووشەممە ٢١ی خرمانانی ١٤٠١، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی تالب غەفاری کوڕی ئەبوبەکر و خەڵکی ئاوایی “هەنجنە” لە ناوچەی بانە و خالەق هەمزەپوور کوڕی عەزیز و خەڵکی ئاوایی “مەنیجەڵان” بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئیران بریندار بوون.
بەپێی ئەم راپۆرتە، تالب غەفاری و خالەق هەمزەپوور لە سەر سنووری "هەنگەژاڵ"ی بانە بە بێ ئاگادار کردنەوە و دەنگدان لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە تەقەیان لێ کراوە و لاوقی هەردووکیان بریندار بووە. لە درێژەی هەواڵەکەدا هاتووە ئەم دوو شارۆمەندە بۆ چارەسەری پزیشکی رەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیوبی بانە کراون.