بەپێی ئەو زانیارییانەی بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتوون، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ٣ی گەلاوێژی ١٤٠٥ی هەتاوی ، سزای سێدارەی «سەردار قادری»، بەندکراوی خەڵکی مەهاباد، لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کراوە.
لەسەر بنەمای زانیارییە گەیشتووەکان، سەردار قادری خەڵکی گوندی «گاپیس»ی سەر بە شاری مەهاباد، خێزاندار و باوکی منداڵێک بوو. ناوبراو نزیکەی ٥ ساڵ لەمەوبەر، لە ڕێکەوتی ٢٠ی بەفرانباری ١٤٠٠، لە پاشهاتی شەڕ و تێکهەڵچوونێکدا کە لەسەر کێشەی زەویوزار دروست ببوو، بە تۆمەتی کوشتنی «جوامێر ئاریایی» دەستبەسەر کرا و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنرا.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، جێبەجێکردنی سزای سێدارەی ئەم بەندکراوە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.
