دەستبەسەرکرانی مامۆستایەکی زانکۆی ئازاد لە مەهاباد

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، بێهنام مزەفەری شارۆمەندی خەڵکی مەهاباد، مامۆستای گروپی جیۆلۆژی (زەویناسی) زانکۆی ئازادی ئیسلامی واحدی مەهاباد، نزیک ١٠ ڕۆژ لەمەوبەر لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەر کراوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لە کاتی دەستبەسەرکرانەوە تا ئێستا، هیچ جۆرە زانیارییەک لە سەر شوێنی ڕاگیران و بارودۆخی ئەم مامۆستای زانکۆیە لە بەردەستدا نیە و بنەماڵەکەی هیچ جۆرە زانیارییەکیان لە سەر چارەنووسی نیە و بەدواداچوونەکانیان بۆ زانینی بارودۆخی تا ئێستا هیچ ئەنجامێکی نەبووە.

تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، دامودەزگا بەرپرسیارەکان، هیچ جۆرە هەواڵێکی فەرمییان دەربارە هۆکاری دەستبەسەر کردن، شوێنی ڕاگرتن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ بێهنام مزەفەری بڵاو نەکردووەتەوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین