داواکاریی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمان بۆ ڕوونکردنەوە لەسەر دووبارە کارابوونەوەی کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی لەم وڵاتە

داواکاریی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمان بۆ ڕوونکردنەوە لەسەر دووبارە کارابوونەوەی کۆنسوولگەری کۆماری ئیسلامی لەم وڵاتە

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا نیگەرانیی خۆی لە بەرامبەر دووبارە کارابوون و بەردەوامی خزمەتگوزارییە کونسوولییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بینای پێشووی سەرکونسوڵخانەی ئەم وڵاتە لە فرانکفۆرت دەردەبڕێت و داوا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمان دەکات هەڵوێستی فەرمیی خۆی سەبارەت بە بنەمای یاسایی، سنوور و مەرجەکانی ئەم چالاکییانە بە شێوەیەکی ڕوون ڕابگەیەنێت.

دەوڵەتی ئەڵمان لە ٣١ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٤، وەک وەڵامێک بە ڕفاندن، دادگایی نادادپەروەرانە و کوژرانی جەمشید شارمەهد، فەرمانی داخستنی سەرکونسوڵخانەکانی کۆماری ئیسلامی لە فرانکفۆرت، مونیخ و هامبۆرگ دەرکرد. ئەم بڕیارە تەنیا هەنگاوێکی ئیداری نەبوو، بەڵکو وەڵامێکی دیپلۆماسی بوو بۆ پێشێلکردنی ئاشکرای مافی ژیان، دادگایی دادپەروەرانە و سیاسەتی بارمتەگرتنی دەوڵەتیی کۆماری ئیسلامی.
لەبەر ئەوە، بەکارهێنانی دووبارە و ڕێکخراوەیی بینای کۆنسوڵخانەیەکی داخراو نابێت ببێتە هۆی ئەوەی بڕیاری فەرمیی دەوڵەتی ئەڵمان کارا نەمێنێ.

هانا جەخت لەوە دەکاتەوە کە پێشکەشکردنی سنوورداری خزمەتگوزارییە کونسوڵییەکان لەلایەن باڵیۆزخانەوە، ئەگەر بە ڕەزامەندیی دەوڵەتی خانەخوێی ئەنجام بدرێت، دەتوانێت لەگەڵ یاسای نێودەوڵەتی یەکبگرێتەوە. بەڵام، دووبارەبوونەوەی ئەم کارە بۆ جارەی پێنجەم، وەرگرتنی هاووڵاتیان، وورگرتنی داواکاریی پاسپۆرت و وەکالەتنامە و بەکارهێنانەوەی هەمان ساختمان، ئەم پرسیارە یاسایییە دروست دەکات کە ئایا ئەم چالاکیانە لە هەنگاوێکی کاتی تێپەڕیوون و بوونەتە هۆی کارابوونەوەی نووسینگەیەکی کۆنسوولی.
بەپێی کۆنڤانسیۆنەکانی ڤیەن، دامەزراندنی نووسینگەیەکی سەر بە باڵیۆزخانە یان ناوەندێکی کونسوڵی لە دەرەوەی شوێنی فەرمیی ئەرک، پێویستی بە ڕەزامەندیی ڕوونی دەوڵەتی خانەخوێ هەیە.

ئەم نیگەرانییە، بەهۆی پاشخانەی بەڵگەدار و تۆمارکراوی کۆماری ئیسلامی لە چاودێری، هەڕەشە و فشاری دەرەوەی سنوور بەرامبەر دژبەران، ڕۆژنامەنووسان و پارێزەرانی مافەکانی مرۆڤ، جدیتر دەبێت.
وەرگرتنی بەڵگە ناسنامەییەکان، زانیاریی نیشتەجێبوون و داتاکانی سیستەمی «مێخەک»، حکومەتی ئەڵمان پابەند دەکات کە دڵنیایی بۆ پاراستنی زانیاری و ئاسایشی کەسانی داواکار دابین بکات.

هانا داوا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمان دەکات ڕوونی کاتەوە کە ئایا بۆ ئەم چالاکیانە مۆڵەتی فەرمی دراوە یان نا، مەودا و ماوەی ئەم مۆڵەتە چییە، و چ ڕێکارێکی دڵنیاکەرەوە هەیە بۆ ڕێگریکردن لە کارابوونی کردەوەیی سەرکونسوڵخانەی داخراو و هەروەها بۆ ڕێگریکردن لە هەر بەکارهێنانێکی ئەمنیەتی لە زانیاریی هاووڵاتیانی ئێرانی. بەردەوامبوونی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان نابێت ببێتە هۆی ئاسایی‌کردنی هەبوونی دامەزراوەیەکی دەوڵەتی کە هێشتا بەرپرسیارە لە سێدارە ، سەرکوت و پێشێلکردنی بەرفراوانی مافە بنەڕەتییەکانی خەڵکی ئێران.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین