هێرشی هێزێکی ئەمنی بۆ سەر ماڵی عەلیرەزا هیمەتی مامۆستا و چالاکی سنفی مامۆستایان لە ئاودانان

بەپێی ڕاپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی پووشپەڕی ١٤٠٥، هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردووتە سەر ماڵی عەلیرەزا هیمەتی خەڵکی ئاودانان، مامۆستا و چالاکی سنفی مامۆستایان، بەبێ پێشکەشکردنی بەڵگەی یاسایی، ماڵەکەیان پشکنیوە و دەستیان بەسەر کەلوپەلی کەسی ناوبراودا گرتووە .

بە گوێرەی زانیاریەکانی هانا، هێزەئەمنیەکان دەموچاویان داپۆشیوە و چوونەتە ناو ماڵی ناوبراو‌ و دوای پشکنینی ماڵەکەی دەستیان گرتووە بە سەر لاپتۆپ، مۆبایل و هەندێک ئامێری ئەلیکترۆنی ناوبراودا و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.
هەروەها بە عەلیرەزا هیمەتیان ڕاگەیاندووە کە پێویستە ڕۆژی یەکشەممە لە دادگای شۆڕش ئامادە بێت.

بە پشتبەستن بەو زانیارییانەی کە بە دەستمان گەیشتووە، لە کاتی ئەم هێرشەدا، منداڵی عەلیرەزا هیمەتی کە خاوەنی پێداویستیی تایبەتە و کەمئەندامە، بە هۆی شۆک و دڵەڕاوکێ، تووشی گەشکە (تەشەنوج ) بووە.

عەلیرەزا هیمەتی مامۆستا و چالاکوانی ناسراوی سنفی لە ئاودانانە کە پێشتریش بەهۆی چالاکی سەندیكایی و بەدواداچوونی بۆ داواکارییەکانی مامۆستایان، چەندین جار لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە بانگهێشت و ڕووبەڕووی گوشاری دادوەریی بووتەوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین