هانا: رۆژی شەممە ٧ی جۆزەردانی ١٤٠١-(٢٨ی مەی ٢٠٢٢)، چالاکێکی مەدەنی لەلایەن هێزە چەکدار و ئەمنییەکانی ئیتلاعاتی حکومەتەوە دەستبەسەر کراوە.
ناوی ئەم شارۆمەندە کوردە "ئیرەج رەحیمزادە" تەمەن ٤٤ ساڵ و خەڵکی ئاوایی "ڕوار" لە ناوچەی سەوڵاوا و نێشتەجێی مەریوان راگەیەندراوە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، هێزەکانی ئیتلاعات چوونە سەر ماڵی ئیرەج رەحیمزادە و بە بێ بەڵگەی یاسایی قۆڵبەستیان کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان بردووە.
شایانی باسە، ئەم چالاکە مەدەنییە پێشتریش بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ لایەنە کوردییەکان دەستبەسەر کراوە.
