دەستبەسەرکردنی حەسەن مستەفایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بانە

بەپێی ئەو زانیارییانەی گەشتوونەتە دەستی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ڕۆژی سێشەممە ١٤ی ڕەزبەری ١٤٠٥ هاووڵاتییەک بە ناوی (حەسەن مستەفایی) خەڵکی شارستانی بانە،لە کاتی گواستنەوەی منداڵە نەخۆشەکەی بۆ نەخۆشخانەی سەڵاحەددین لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە،هێزە ئەمنییەکان لە سەر ڕێگای نەخۆشخانە ئۆتۆمۆبیلی حەسەن مستەفایی و منداڵە نەخۆشەکەیان ڕاگرتووە و دوای دەستبەسەرکردنی ناوبراو،منداڵە نەخۆشەکەیان لە هەمان شوێندا بەجێهێشتووە.

شایانی باسە بە تێپەڕبوونی سێ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییەدا هێشتا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی لەبەردەستدا نییە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین