دەستبەسەرکردنی کۆمار بابانی وەرزشوانی تەمەن ۱۷ ساڵانی خەڵکی بۆکان

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی گەشتوونەتە دەستی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئێوارەی دووشەممە ۱۲ی ڕەزبەری ۱۴۰۵ کۆمار بابانی تەمەن ۱۷ ساڵ،خەڵکی شارستانی بۆکان و وەرزشوانی ڕشتەی MMA لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتە گەشتووەکان کۆمار بابانی هاوڕێی ئایدا قادری و ڕۆژان ئیبراهیمی،دوو وەرزشوانی ڕشتەی MMAیە کە پێشتر لەلایەن دامەزراوە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن،تۆمەتە ئەگەرەییەکان،شوێنی ڕاگرتن و دۆخی یاسایی کۆمار بابانی لەبەردەستدا نییە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین