بەپێی ئەو زانیارییانەی گەیشتوونەتە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی ڕەزبەری ١٤٠٥ی هەتاوی لانی کەم حەوت هاووڵاتی بە ناوەکانی (عەبدوڵڵا ئەمینی)، (ڕەحیم حەقپەرەست)، (سەید محەمەدساڵح حوسێنی)، (محەمەد حەکیمپوور)، (مستەفا قادری)، (خالید ڕەحیمی) و (حوسێن عەبدوڵڵاهی) خەڵکی شارستانی سەقز لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراون.
بەپێی زانیارییە گەشتووەکان هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە هێرشکردنە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییانە و بە پەنابردنە بەر توندوتیژی دەستبەسەریان کردوون و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستوونەتەوە.
شایانی باسه،تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن،تۆمەتە پاڵدراوەکان و دۆخی تەندروستی و یاسایی ئەم هاووڵاتییانە لەبەردەستدا نییە.
