برینداربوونی ئاروین عەزیزی کۆڵبەری تەمەن ٢٠ ساڵ بە هۆی تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە بانە

بە پێی ئەو زانیارییانەی بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتوون، ئاروین عەزیزی، کۆڵبەری تەمەن ٢٠ ساڵ، خەڵکی ئاوایی قۆرەدەرەی سەر بە شاری سەقز، ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی خەرمانانی ١٤٠٥، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری هەنگەژاڵی بانە، لە لایەن هێزەکانی پاسەوانی سنوورەوە کراوەتە ئامانج و بە هۆی بەرکەوتنی فیشەک بە سەختی بریندار بووە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی هانا، هێزەکانی پاسەوانی سنوور بە چەکی کڵاشینکۆف تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە و لە ئەنجامی ئەو تەقەکردنە، فیشەک بەر سکی ئەو کەوتووە.

ئاروین عەزیزی دوای ئەو ڕووداوە بۆ نەخۆشخانەی سەڵاحەدین ئەیوبی بانە ڕاگوێزراوە. تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە زانیاری زیاتر لە سەر کۆتا بارودۆخی تەندرووستی و جەستەیی ئەو کۆڵبەرە لە بەردەستدا نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین