بەپێی زانیاری و بەدواداچوونەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا،نیلوفەر حەقی بۆژانی هاووڵاتی تەمەن ٢٢ ساڵانی خەڵکی کرماشان ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی ڕەزبەری ١٤٠٥ دوای سەردانی مامورانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ ماڵی باوکی بەبێ نیشاندانی حوکمی دادوەری دەستبەسەر کرا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ هانای پشتڕاست کردووەتەوە کە ناوبراو لە پەیوەندی لەگەڵ بڵاوکردنەوەی بابەتگەلی ناڕەزایەتی لە ئینستاگرام چەند کاتژمێرێک لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کراوە و پاشان ئازاد کراوە.
ناوبراو لە ئێستادا لە دەستبەسەریدا نییە بەڵام بەپێی زانیارییە گەشتووەکان دۆسیەیەکی ئەمنی بۆ کراوەتەوە.
