گیان لەدەستدانی دوو کرێکاری خەڵکی کرماشان و سونقور بە هۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزایی لە ئەرمەنستان

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی گەیشتوونەتە دەستی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا حسێن موقوفەیی خەڵکی کرماشان و حەمید ڕەزایی خەڵکی سونقور کە لە وڵاتی ئەرمەنستان خەریکی کار بوون بەهۆی کەوتنەخوارەوە لەسەر (تاوەرکرین) گیانیان لەدەستداوە.

کەمی دەرفەتی کار و سەختی بژێوی ژیان زۆرێک لە کرێکاران ناچار دەکات بۆ دۆزینەوەی کار و دابینکردنی بژێوی ژیانیان کۆچ بکەن،کۆچێک کە هەندێک جار ئەوان ڕووبەڕووی پیشەی پڕ مەترسی و ژینگەی کاریی بێبەش لە پێوەرە پێویستەکانی سڵامەتی دەکاتەوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین