بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی گەلاوێژی ١٤٠٥، شارۆمەندێک بە ناوی محەممەد وەتمانی خەڵکی مەهاباد، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزراوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی هانا، هێزە ئەمنییەکان بە شێوەی سەرەڕۆیانە و بەبێ پێشکەشکردنی بەڵگەی یاسایی ئەو شارۆمەندەیان لە مەیدانی شارەداری مەهاباد دەستبەسەر کردووە.
شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم شارۆمەندە هیچ جۆرە زانیارییەک لە بەردەستدا نیە.
