بە پێی ئەو زانیارییانەی کە بە هانا گەیشتوون، شەوی هەینی ٢٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٥، حەیدەر مەلایی شارۆمەندی خەڵکی شاری مورموری سەر بە پارێزگای ئیلام، لە جەریانی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک بۆ پشتیوانی لە دەستبەسەرکراوانی ئەم دواییەی ئاودانان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
شایانی باسە تا ساتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و شوێنی ڕاگرتنی ئەم شارۆمەندە هیچ جۆرە زانیارییەک لە بەردەستدا نیە.
