بە پێی ئەو زانیارییانەی کە بە هانا گەیشتووە، شەوی چوارشەممە ٢٨ی گەلاوێژی ١٤٠٥، نزیک کاتژمێر هەشتی شەو، عابد عەلیزادە، چالاکی میدیایی خەڵکی تیکاب، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە شێوەی سەرەڕۆیانە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
عابد عەلیزادە، کوڕی مەولود، خێزاندارە و دانیشوویی ناوچە شەریفاوای تیکابە. ئەو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان زۆرتر لە بوارەکانی بابەتە کۆمەڵایەتییەکان، ناڕەزایەتییەکانی خەڵک، یادی گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییەکانی بەفرانبار و هەروەها زمان، کەلتور چالاکی بووە. ئەو لەم دواییانە بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک لە بەڕێوەچوونی ڕێورەسمی هاوسەرگیری سادەی خۆیی، ئەم بڕیارەی بە نیشانەی ڕێز بۆ گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییەکان وەسف کردووە.
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیاریەک لە سەر دامەزراوەی بەرپرسیاری دەستبەسەرکردنی ئەم شارۆمەندە، شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی، لە بەردەستدا نیە.
