رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە، ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٥، ناڕازییەک بە ناوی شەهرام جاویدانە خەڵکی شاری ئاودانان لە جەریانی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک لە دژی ڕووداوی وەرگەڕانی پاسی هەڵگری کرێکاران، لە لایەن هێزێکی ئەمنییەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
شایانی باسە تا ساتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ جۆرە زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و شوێنی ڕاگرتنی ئەم شارۆمەندە لە بەردەستدا نیە.
