بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ڕۆژی هەینی ٢٩ی خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠٥، کۆڵبەرێک بە ناوی بەهمەن خدری خەڵکی ئاوایی “ماڵتە”ی سەر بە شاری بانە، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی پاسەوانی سنووری کۆماری ئیسلامی لە ناوچە سنوورییەکانی ئەم شارە گیانی لە دەستداوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزەکانی پاسەوانی سنوور، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە و لە ئەنجامدا ئەو گیانی لە دەستداوە.
ناوبراو خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بووە کە منداڵێکی تەنها دوو هەفتەیە کە لە دایکبووە.
