بەردەوامی دەستبەسەری و نادیاری چارەنوسی نیما رەسوڵزادە

سەرەڕای تێپەڕینی سێ هەفتە بە سەر کاتی دەستبەسەرکرانی نیما ڕەسوڵزادە، شارۆمەندی خەڵکی میاندواو، هێشتا هیچ زانیاریەک لە سەر چارەنوس و بارودۆخی تەندروستی لە بەردەستدا نیە.

بە گوێرەی زانیاریەکانی هانا، نیما رەسوڵزادە خەڵکی ئاوایی “گامێش گوڵی”ی میاندواو، ڕۆژی یەکشەممە ٥ی گەلاوێژی ١٤٠٥، بە شێوەی سەرەڕۆیانە لە لایەن هێزێکی ئەمنییەوە دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنی لە ورمێ ڕاگوێزراوە.

ئەو شارۆمەندە لە ساتی دەستبەسەرکرانیەوە تا ئێستا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزە، پەیوەندی تەلەفۆنی و چاپێکەوتنی بنەماڵەکەی بێبەش بووە.
دامودەزگا ئەمنی و دادوەرییەکانیش تا ئێستا هیچ جۆرە ڕوونکردنەوەیەکیان لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم شارۆمەندە نەخستووەتەڕوو.

بەردەوامی نادیاری چارەنوس و بارودۆخی ئەم شارۆمەندە و بێبەش کردنی لە مافە یاساییە سەرەتاییەکانی جێی نیگەرانیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین