دەستبەسەرکرانی محەممەد وەتمانی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە مەهاباد

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی گەلاوێژی ١٤٠٥، شارۆمەندێک بە ناوی محەممەد وەتمانی خەڵکی مەهاباد، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزراوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی هانا، هێزە ئەمنییەکان بە شێوەی سەرەڕۆیانە و بەبێ پێشکەشکردنی بەڵگەی یاسایی ئەو شارۆمەندەیان لە مەیدانی شارەداری مەهاباد دەستبەسەر کردووە.

شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم شارۆمەندە هیچ جۆرە زانیارییەک لە بەردەستدا نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین