بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : رۆژی یەکشەممە “٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٣” کۆڵبەرێک بە ناوی “محەممەد بایر محەممەدی” خێزاندار خاوەن منداڵێک و خەڵکی ئاوایی “زیران” سەر بە جوانڕۆ ، بە هۆی وەستانی دڵەوە گیانی لە دەستداوە .
بەوتەی سەرچاوەیەک رۆژی هەینی ٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٣ میلاد بایر محەممەدی کوڕی تەمەن ١٥ ساڵی محەممەد بایر محەممەدی بە هۆی کەوتنەخوارەوە لە سنووری نەوسود قاچی شکاوە .
هەروەها کۆڵبەرێکیتر لە هەمان رۆژدا لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسود قاچی بریندار بووە .
ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە بۆ هانا "ئومید مورادی" تەمەن ٤٠ ساڵ خێزاندار باوکی منداڵێک و خەڵکی مەریوان سەلمێنراوە .
