بەردەوامی دەستبەسەرکران و نادیاری چارەنووسی سدیق نادری دوای دوو هەفتە دەستبەسەری لە جوانڕۆ

ئەو ڕاپۆرتانەی بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتوون باس لەوە دەکەن کە سەرەڕای تێپەڕبوونی نزیکەی دوو هەفتە بە سەر کاتی دەستبەسەرکردنی سدیق نادری شارۆمەندی تەمەن ٣٧ ساڵی خەڵکی جوانڕۆ، هێشتا هیچ زانیارییەک لە سەر شوێنی ڕاگرتن و بارودۆخی ئەو لە بەردەستدا نیە.

سدیق نادری نزیک دوو هەفتە لەمەوبەر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و دواتر بۆ شوێنی نادیار ڕاگوێزراوە. بە گوتەی کەسە نزیکەکانی ئەم شارۆمەندە، بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەی ئەو بە مەبەستی ئاگادار بوونیان لە چارەنووس و بارودۆخی تا ئێستا هیچ ئەنجامێکی نەبووە.

تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکاری دەستبەسەرکردن، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ سدیق نادری و دەزگای دادوەری پێڕاگەیشتن بە دۆسیەکەی ناڕوونە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین