دەستبەسەرکردنی ئەحمەد حاجی‌پوور لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە شنۆ

بەپێی زانیارییەکانێ ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ئەحمەد حاجی‌پوور، هاووڵاتی خەڵکی شنۆ، ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٥ لەلایەن هێزەکانی ئێتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

شایانی باسە هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا ئەحمەد حاجی‌پور یان بە لێدان و بێ ڕێزی دەستبەسەرکردە.

تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە، شوێنی راگرتن ،هۆکار و تۆمەتی دەستبەسەری حاجی پوور دیار نییە. هەروەها هیچ زانیارییەک دەربارەی دۆخی جەستەیی ناوبراو لە دوای لێدانەکەی کاتی دەستبەسەرکردندا نییە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین