بەپێی زانیارییەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی خەرمانانی ١٤٠٥، زیاتر لە ٣٠٠ پەرستار و کارمەندی بەشی تەندروستی پارێزگای کوردستان لەبەردەم ساختمانی پارێزگاریی لە سنە کۆبوونەوە.
ئەم کۆبوونەوەیە بۆ ناڕەزایەتی دەڕبڕین بە کێشەی بژێوی ژیان، حەقدەستی دواکەتووە و شێوازی بەڕێوەبردنی زانکۆی زانستی پزیشکی کوردستان بەڕێوەچووە و ناڕازییەکان داوای وڵامدانەوەی خێرا بە مافە پیشەییەکان و باشترکردنی دۆخی کار و ئابووریی دەکەن.
بەشداربووان لەم کۆبوونەوەیە، ناڕەزایەتییان دەربڕی لە بەردەوامبوونی کێشە داراییەکان و دۆخی ئێستای بەڕێوەبردن و حەقدەستی کادری تەندروستی. تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک دەربارەی ئەنجامی ئەم کۆبوونەوەیە یان وەڵامی بەرپرسان بە داواکارییەکان نییە.
