جێبەجێکرانی سزای سێدارەی فەریدون ئەکبەرزادە، هاووڵاتی خەڵکی سەرئابڵە، لە زیندانی ناوەندی ئیلام

بەپێی زانیارییەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی خەرمانانی ١٤٠٥، سزای سێدارەی فەریدون ئەکبەرزادە، هاووڵاتی خەڵکی شاری سەرئابڵە لە پارێزگای ئیلام، لە زیندانی ناوەندی ئیلام جێبەجێ کراوە.

ئەم زیندانییە پێشتر لە دۆسیەیەکدا بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» دەستبەسەر و دوای تێپەڕاندنی قۆناغەکانی دادوەری، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە سێدارە سزا درابوو.

تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە، زانیاریی زیاتر دەربارەی کاتی دەستبەسەرکردن، شێوازی لێکۆڵینەوە و پێداچوونەوەی دۆسیەکە و ڕێکەوتی دەرچوونی سزای فەریدون ئەکبەرزادە نییە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین