بە پێی ئەو زانیارییانەی بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتوون، سەعدوڵڵا شەفیعی، شارۆمەندی تەمەن ٤٧ ساڵ، خەڵکی کامێران، ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٥، دوای ڕۆیشتنی بۆ ئیدارەی چاوەدێری و بەدواداچوونی ئیدارەی ئیتتڵاعات لەم شارە دەستبەسەر کراوە.
پێشتریش لە ڕۆژی ١٦ی خەرمانان، هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات بە هەڵکوتانە سەر ماڵی ئەم شارۆمەندە، ماڵەکەیان پشکنیوە و دەستیان بە سەر مۆبایلەکەیدا گرتووە. ناوبراو لە دوای ئەمە بۆ ئیدارەی ئیتڵاعات بانگ کرابوو.
تا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو شارۆمەندە بە مەبەستی ئاگادار بوون لە چارەنووس و بارودۆخی هیچ ئەنجامێکی نەبووە.
