ئازادکردنی سێ چالاکی کرێکاری لە زیندانی سنە بە دانانی بارمتە

هانا: ڕۆژی شەممە ٦ی ژوئێن ٢٠٢٣، سێ چالاکی کرێکاری بە ناوەکانی “شادمان عەبدی، حەبیبوڵا کەریمی، و عەبدوڵڵا خەیرەئابادی” خەڵکی سنە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کران.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت، کە ئەم دوو چالاکە کرێکارییە ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی مەی ٢٠٢٣ لەگەڵ پێنج چالاکی کرێکاری دیکە لە ماڵی فەرشید عەبدوڵڵاهی باوکی #هۆمەن_عەبدوڵڵاهی، لە لایەن هێزەکانی حکوومەتەوە، دەستبەسەر و بۆ ئیتلاعاتی سنە بۆ لێپرسینەوە راگوێزران، دواتر بۆ زندانی ناوەندی ئەم شارە گواستراونەتەوە.

RELATED ARTICLES

Most Popular