بە پێی ئەو زانیارییانەی بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتوون، ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی ڕەزبەری ١٤٠٥، شارۆمەندێک بە ناوی ئیسماعیل سۆفی مینە خەڵکی شاری مەهاباد، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی هانا، ئەو شارۆمەندە لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە بە هەڵکوتانە سەر ماڵەکەی بە شێوەی سەرەڕۆیانە دەستبەسەر کراوە. هەروەها کوڕی ناوبراویش دەستبەسەر کراوە و دوای چەند کاتژمێرێک ئازاد بووە.
شایانی باسە، تا ساتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە لە سەر هۆکاری دەستبەسەکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم شارۆمەندە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نیە.
