ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە کە ڕۆژی هەینی ٢٤ی ڕەزبەری ۱۴۰۵ سینا پەروێزی هاووڵاتیی خەڵکی شارستانی کامێران، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە بانگ کراوە و بۆ ماوەی چەند کاتژمێر لە ژێر لێپرسینەوە بووە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی هانا، لە کاتی لێپرسینەوەدا پشکنین بۆ موبایلی ئەم هاووڵاتییە کراوە و ناوبراو دوای واژۆکردنی بەڵێننامە ئازاد کراوە.
شایانی باسه، تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکارەکانی بانگ کردن و لێپرسینەوە لەم هاووڵاتییە نادیارە.
