دەستبەسەرکردنی عیرفان کەرەم‌وه‌یسی لەلایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتی سوپاوە لە بەدرە

بەپێی ئەو زانیارییانەی بەدەست ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتوون، ڕۆژی شەممە ٢٥ی ڕەزبەری ١٤٠٥، هاووڵاتییەکی تەمەن ١٩ ساڵان بە ناوی عیرفان کەرەم‌وه‌یسی خەڵکی گوندی پاکەڵ گەرابی سەر بە شاری بەدرە لە پارێزگای ئیلام، لە لایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتی سوپاوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

شایانی باسە، تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین