بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٥ی ژوئێنی ٢٠٢٣، منداڵێکی ١٠ ساڵان بە ناوی “سرووش عەبدوللازادە”کوڕی قارمان و شیدا فەیزی، خەڵکی ئاوای “سرا”ی لە سەقز و دانیشتووی دیواندەرە، بە هۆی تەقینەوەی گاز بەهۆی سەختیی برینەکانی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی سنە گیانی لەدەست دا.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ ڕۆژی پێنجشەممە ١ی ژوئێنی٢٠٢٣، سۆروش عەبدوڵڵازادە و هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی عەباس بە هۆی تەقینەوەی گاز لە شوێنی کارەکەیان لە دەروازەی شاری دیواندەرە بە سەختی بریندار بوون و بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەیەکی شاری سنە گوازرانەوە.
پێشتر هانا ڕاپۆرتێکی لەسەر ئەم بابەتە بڵاو کردبووەوە.
