دەستبەسەرکردنی ۱۱ هاووڵاتی لە مەڵەکشاهی بە تۆمەتی بەشداریکردن لە ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ساڵی ۱۴۰۴

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەشتوون ۱۱ هاووڵاتی لە شارستانی مەڵەکشاهی سەر بە پارێزگای ئیلام لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەر کراون.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئیتڵاعاتی پارێزگای ئیلام بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک،بانگەشەی ئەوەی کردووە کە ئەم هاووڵاتییانە لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی بەفرانباری ۱۴۰۴دا لە سێ تیمی جیاوازدا چالاکییان هەبووە و تۆمەتگەلێکی وەک تەقەکردن لە هێزە ئەمنییەکان و بنکەی پۆلیس،ڕێنوێنی خۆپیشاندەران،تێکدانی شوێنە دەوڵەتی و گشتییەکان و نیشاندانی چەکی گەرم و ساردی خستووەتە پاڵیان.

هەروەها لەم ڕاگەیەندراوەدا ئەم هاووڵاتییانە بە پەیوەندی لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل تۆمەتبار کراون و بانگەشەی ئەوە کراوە کە ژمارەیەک چەکی گەرم و سارد لەوان دۆزراوەتەوە و دەستی بەسەردا گیراوە.

شایانی باسە تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک سەبارەت بە ناسنامەی دەستبەسەرکراوان،ڕێکەوتی وردی دەستبەسەرکردن و شوێنی ڕاگرتنیان لەبەردەستدا نییە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین