کرماشان؛ دەستبەسەرکرانی شاعیر و چالاکێکی مەدەنی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

هانا: ڕۆژی دووشەممە”١٩ی دیسەمبری ٢٠٢٢” هاووڵاتییەک بە ناوی “ئیحسان موتەعالی”شاعیر و چالاکی مەدەنی خەڵکی کرماشان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی دەستمان کەوتووە؛ هێزە ئەمنییەکان بە زەوت کردنی تەلەفۆنی ئەم هاووڵاتییە و چوونە ناو پەیجی ئینستاگرامەکەی، چەندین پۆستی پشتیوانی لە حکوومەتی ئێرانیان بڵاوکردەوە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت: کە ئیحسان موتەعالی، بەرپرسی گرووپی فریاگوزاری خەڵک (ڕکاب مێهر) لە بەلوچستانەوە تا خوزستان و کرماشان چالاکیی بەرفراوانی لە یارمەتیدانی بوومەلەرزەلێدراوان، کەمدەرامەتان و لێقەوماوانی لافاودا ئەنجامداوە.

RELATED ARTICLES

Most Popular