گیانلەدەستدانی دوو پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە هۆی هێرشی مووشەکی سوپای پاسداران

گیانلەدەستدانی دوو پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە هۆی هێرشی مووشەکی سوپای پاسداران

هانا: ڕۆژی دووشەممە”۲٣ی ئابانی ۱٤۰۱ی هەتاوی_
۱٤ی نۆڤامبری ۲۰۲۲ی زایینی” کاتژمێر ۹:۳۰ خولەکی سەرلەبیانی، سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی ئێران بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەربنکەو مەقەڕەکانی حزبە کوردییەکانی ئێران کە بنکەکانیان لە کوردستانی باشوورە.

لە درێژەی ئەم هێرشەدا زیانێکی زۆر بەر ئیمکانات و ناوەندەکانی ئەو حیزبانە لە نزیک شارەکانی کویە و سلێمانی کەوت و هەروەها ٢ پێشمەرگەی”حدکا” بە ناوەکانی” ڕیبوار عەبدی” خەڵکی سەقز و “ئاسۆ توانا”خەڵکی بوکانگیانیانلەدەستدا و۶ کەس بڕیندار بوون.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر بارەگای کۆمەڵەی کوردستان لە زڕگوێز لە نزیک سلێمانی هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتەوە.

هەروەها لەم پێوەندییەدا کونسولخانەی ئەمریکا لە بەغدا ئیدانەی هێرشی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر خاکی عێراق کرد و داوای لە ئێران کرد ئەم هێرشانە کارانە ڕابگرێت.

RELATED ARTICLES

Most Popular