سنە: تەقەی هێزە چەکدارەکانی حکومەت لە ماڵی دایک و باوک پێشمەرگەکانی کۆمەڵە 

هانا: بەپێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ئێوارەی شەممە ٩ی رەزبەری ١٤٠١، کاتژمێر ١٩ هاوکات لەگەڵ مانگرتنی گشتی لە کوردستان، لەگەڵ دەسپێکی ناڕەزایەتییەکان هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران لە سنە تەقەیان لە ماڵی دایک و باوکی پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بە ناوی “رۆژین کەریم وەیسە” کردووە. 

بەپێی سەرچاوەکانی هانا، لە کاتێکدا دایک و باوکی رۆژین کەریم وەیسە گەرەکیان بووە لە ماڵ بڕۆنە دەرەوە، هێزە چەکدارەکانی حکومەت رەگباریان لە بەر پێ و دەروبەریان کردووە و تەقەیان لێ کردوون و نەیانهێشتووە لە ماڵی بچنەدەر. ئەوە لە حاڵێکدا بووە کە لە گەڕەکی ئەوان خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی نەبووە. 
شایانی باسە لە حەوتووی رابردوودا گازی فرمێسکڕێژیان خستووەتە حەوشەی ماڵەکەیان و ببووە هۆکاری ژەهراوی بوونی دوو خۆشکی ناوبراو. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular