پیرانشار: دەستبەسەرکرانی شارۆمەندێکی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە 

بەپێی راپۆرتی هاوکارانی هانا، لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکرانی شارۆمەندانی کورد لە شارەکانی کوردستان، دوێنێشەوە شارۆمەندێکی تر لە پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە. 

بەپێی ئەم راپۆرتە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ١١ی رێبەندانی ١٤٠٠ – (٣١ی ژانوییەی ٢٠٢٢)، "یوسف عومەر پوور – چیانە" خەڵکی پیرانشار لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە. 

شایانی باسە، لە ماوەی رۆژانی رابردوودا لانیکەم ٣٠ شارۆمەندی کورد لە شارەکانی کوردستان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر کراون و لەوانی تا ئێستا بۆ هانا روون بۆتەوە ٦ کەسیان بە هۆکاری نەزانراو لە پیرانشار دەستبەسەر کراون کە یەک لەوانە "عەلی عومەر پوور – چیانە" ئامۆزای "یوسف عومەر پوور"ە.  
 

RELATED ARTICLES

Most Popular