رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە کە ڕۆژی شەممە ٢٥ی ڕەزبەری ١٤٠٥،هاووڵاتییەکی تەمەن ١٧ ساڵ بە ناوی سارۆ سادقزادە و خەڵکی شارستانی بانە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە و بە شێوەی سەرەڕۆیانە دەستبەسەر کراوە.
بەپێی زانیارییە گەشتووەکان، ئەم هاووڵاتییە دوای دەستبەسەرکرانی بۆ یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەکانی شاری سنە گوازراوەتەوە.
شایانی باسە تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی سارۆ سادقزادە کراون لە بەردەستدا نییە.
