هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگاداریان کردین، ژنێک لەلایەن ئامۆزاکەیەوە کوژراوە. ئەو رووداوەش تەنیا بە هۆی ئەوە بووە، ئەو ژنە ژیانی هاوبەشی لەگەڵ پێکنەهێناوە و وەڵامی “نا”ی بە پێشنیاری ئامۆزاکەی داوەتەوە و ئەویش کوشتوویە.
بەپێی ئەم راپۆرتە لەم رووداوە دڵتەزێنەدا لە شارۆچکەی ئاناهیتا لە کرماشان ژنێک بە ناوی "ئارەزوو ئولفەتی" لەلایەن ئامۆزاکەیەوە کوژراوە و خوشکێکی ئارەزووش لە کۆمادایە.
سەرچاوەیەکی تر کە نەویست ناوی ئاشکرا بکرێ بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانای راگەیاند، بکوژ دوای هێرش بۆ سەر ئەو دوو شارۆمەندە ژنە و وەرگەڕانی ماشێنەکەیان، چووەتە سەریان و تەقەی لە ئارەزوو کردووە و کۆتایی بە ژیانی ئارەزوو هێناوە.
