هانا: بەپێی راپۆرتی هاوکارانی هانا، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی “محموود نیروومەند” چالاکی فەرهەنگی ١٠ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە.
"مەحموود نیروومەند" تەمەن ٣٦ ساڵە و خەڵکی ئاوایی "پلگرد" لە ناوچەی "هەزار مەسجد"ی شاری "کەلات نادری" لە پارێزگای خوراسانە. ناوبراو بە تۆمەتی چالاکی لە دژی "نیزام" و پیوەندی لەگەڵ حزبەکانی نەیاری حکومەت لەلایەن لقی ٩٠٣ی دادگای "شۆڕش"ی مەشهەدەوە بە سەرۆکایەتی قازی "عەلی سولەیمانی" ١٠ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، ئەم شارۆمەندە کوردە رۆژی سێشەممە ٤ی جۆزەردانی ١٤٠٠ – (٢٥ی مەی ٢٠٢١)، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سەردەشتەوە دەستبەسەر و رۆژی پێنجشەممە ٣ی پووشپەڕی ١٤٠٠ – (٢٤ی ژوئەنی ٢٠٢١)، بۆ بەندیخانەی "وەکیل ئاباد"ی مەشهەد گوازرایەوە.
