سەردەشت: کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی حکومەت 

هانا: شەوی شەممە ٢٧ی خرمانانی ١٤٠٠ – (١٨ی سپتەمبری ٢٠٢١)، کۆڵبەرێکی دیکە لە لایەن هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران لە بەرزاییەکانی سەر سنووری ناوچەی سەردەشت کوژرا. 

ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "ئومید محەممەدزادە" تەمەن ٣٩ ساڵ، خێزاندار و باوکی ٣ منداڵ و خەڵکی ئاوایی "گروێس"، دانیشتووی رەبەت راگەیەندراوە. 

بەگوێرەی ئەم راپۆرتە، هێزە چەکدارەکانی حکومەت لە ناوچەی سەردەشت و لە بەرزاییەکانی "دۆڵە بی" لە سەر سنوور تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا ئەم شارۆمەندە کوردە پێکراوە و گیانی لەدەستداوە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular