بەپێی ئەو هەواڵانەی گەیشتوون، سزای سێدارەی “خدر قەوی دڵ” لەلایەن دادگای باڵای ئێرانەوە دوای ١٠ مانگ تێپەڕ بوون لە جێبەجێ کردنی سزای لە سێدارەدانی، داشکا و هەڵوەشایەوە.
بەپێی ئەم راپۆرتە سزای سێدارەی "خدر قەوی دڵ" خەڵکی رەبەت لە رێکەوتی ٢٠ی خرمانانی ١٣٩٩ بەڕێوەچووە و ئێستا دوای تێپەڕ بوونی ١٠ مانگ، لەلایەن دادگای باڵای ئێرانەوە پێوەندییان لەگەڵ بنەماڵەکەی گرتووە و پێیان راگەیاندوون سزای سێدارەکەی هەڵوەشاوەتەوە و بەڵام دەتوانن بۆ وەرگرتنی قەرەبوو و دییەی کوڕەکەتان سەردانی ناوەندە پێوەندیدارەکانەوە بکەن.
ئەو سەرچاوەیە لەم بارەیەوە بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانای راگەیاند، تاوانی خدر قەوی دڵ، فرۆشتنی مادە سڕکەرەکان بووە و سەرەڕای ئەوەی دادگای باڵا خەریکی لێکۆڵینەوە لە پەروەندە و پەڕاوی ناوبراو بوو، بەڵام بە گوشاری زۆری دادستانی ورمێ سزای سێدارەی ناوبراو بەڕێوەچوو. ئێستا بنەماڵەی خدر قەوی دڵ، خوازیاری بەڕێوەچوونی عەداڵەتن.
