ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا زانیویەتی کە ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی جۆزەردانی ١٤٠٥ی هەتاوی (٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٦)، هاووڵاتییەکی گەنجی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی (شیرکۆ – ناوی بنەماڵەیی نادیارە) تەمەن ٢١ ساڵ، بەهۆی تەقینەوەی مینی بەجێماوی جەنگی نێوان ئێران و عێراق گیانی لەدەست داوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی بە هانا گەیشتوون، ئەم ڕووداوە لە یەکێک لە ناوچە سنوورییەکان ڕووی داوە و ناوبراو لە کاتی لەوەڕاندنی مەڕوماڵاتدا تووشی تەقینەوەی مین بووە و لە ئەنجامدا گیانی لەدەست داوە.
سەرەڕای تێپەڕبوونی چەندین دەەیە بەسەر کۆتاییهاتنی جەنگی هەشت ساڵەی نێوان ئێران و عێراق، هێشتا مینی چێندراو و تەقەمەنییە نەتەقیوەکان لە زۆرێک لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان مەترسییەکی جیدییە بۆ سەر گیان و ئاسایشی هاووڵاتییان و هەموو ساڵێک دەبنە هۆی کوژران و برینداربوونی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی مەدەنی.
