ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە کە ڕۆژی چوارشەممە،٢٩ی ڕەزبەری ١٤٠٥ پەريا نەسيری، خوێندکاری تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی شاری نەغەدە، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە قوتابخانە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواێزراوە.
شایانی باسە، لەگەڵ تێپەڕبوونی پێنج ڕۆژ بەسەر کاتی دەستبەسەرکرانی پەريا نەسيری، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، تۆمەتە وەپاڵدراوەکان و شوێنی ڕاگرتنی لە بەردەستدا نییە و ناوبراو هێشتا لە مافی دەستگەیشتن بە پارێزەر، پەیوەندی تەلەفۆنی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.
