ئازادی کاتی پژمان ئەمانی هاووڵاتی خەڵکی سەقز بە دانانی بارمتە

بەپێی ئەو زانیارییانەی گەیشتوونەتە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ڕۆژی یەکشەممە ٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٥، پژمان ئەمانی، تەمەن ١٩ ساڵ و خەڵکی شاری سەقز، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە گرتووخانە ئازاد کراوە.

پژمان ئەمانی پێشتر لە ڕۆژی چوارشەممە ١ی ڕەزبەری ١٤٠٥،لە دوای هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرابوو.

شایانی باسە تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەکی ورد لەسەر وردەکارییەکانی دۆسیەی ئەم هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین