بەپێی زانیاریی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی ڕەزبەری ١٤٠٥، موبین ماهیگیر، هاووڵاتیی خەڵکی سەراوڵەی سەر بە پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپاوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی هانا، دەستبەسەرکردنی ئەو شارۆمەندە بە بەکارهێنانی توندوتیژی و بە شێوەی سەرەڕۆیانە ئەنجام دراوە.
شایانی باسە، سەرەڕای تێپەڕبوونی پێنج ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی ئەم هاووڵاتییەدا، هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکارەکانی دەستبەسەر کردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان لە دژی لەبەردەستدا نییە و ناوبراو هێشتا لە مافی دەستگەیشتن بە پارێزەر، چاوپێکەوتن و پێوەندی کردن لەگەڵ بنەماڵەکەیدا بێبەشە.
