دانپێدانانی زۆرەملێی گەنجێک بەهۆی ئەشکەنجەدان لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: لەپەیوەند لەگەڵ ئەشکەنجە و ئازاری گەنجێکی ٢٣ ساڵە بە ناوی “شاهین ڕەزایی” دانیشتووی دوشانی سنە، کە ڕۆژی”١٢ی دیسەمبری٢٠٢٢” لە لایەن ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە ڕفێندرابوو، دوای ١٢ ڕۆژ ئەشکەنجەدان ناچار بە دانپێدانان زۆرەملێ بووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوبراو ناچار بووە دان بەوەدا بنێت کە شەڕی لەگەڵ هێزەکانی سوپای پاسداران کردووە و دوو کەسی سوپای پاسدارانیشی بریندار کردووە.
 

RELATED ARTICLES

Most Popular