بەپێی ئەو زانیارییانەی گەیشتوونەتە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ڕۆژی سێشەممە ١٤ی ڕەزبەری ۱۴۰۵ یەدوڵڵا مەتاعی ڕاهێنەری کاراتە و خەڵکی شاری دێولان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
بەپێی زانیارییە وەرگیراوەکان هێزە ئەمنییەکان لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری دێولان ئەم ڕاهێنەرەیان وەرزشییەیان بەبێ نیشاندانی هیچ جۆرە بڕیارێکی دادوەری دەستبەسەر کردووە.
یەدوڵڵا مەتاعی پێشتریش لە پێوەندی لەگەڵ خۆپێشاندانە سەرانسەرییەکانی دوای کوشتنی حوکومەتیی ژینا (مەهسا) ئەمینی پێشینەی دەستبەسەرکردنی هەبووە.
ناوبراو لە ڕێکەوتی ٢٨ی خەرمانانی ١٤٠١ دەستبەسەر کرا و دوای چەند هەفتە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا. لە بەردەوامیدا سزای پێنج ساڵ زیندانی تەعلیقی بەسەردا سەپێندرا.
مەتاعی هەروەها لە بانەمەڕی ١٤٠٣دا بۆ ناوەندە ئەمنییەکان بانگ کرابوو.
هەروەها لە گەلاوێژی ١٤٠٥دا حەراسەتی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەرزش و لاوانی پارێزگای کوردستان ڕێگری لە بەردەوامیی چالاکیی وەرزشی و موریبیەتی ئەو کرد.مەتاعی دوای بانگ کردنی بۆ بەشی حەراسەتی ئەم بەڕێوەبەرایەتییە بە شێوەی زارەکی لە بەردەوامیی چالاکییەکانی وەک ڕاهێنەر و کردنەوەی باشگا قەدەغە کرابوو.
یەدوڵڵا مەتاعی چالاکیی خۆی لە ڕشتەی کاراتەدا لە ساڵی ١٣٧٤ دەست پێکردووە و لە ماوەی سێ دەیەی ڕابردوودا وەک وەرزشوان و ڕاهێنەر لەم ڕشتەیەدا چالاکیی هەبووە.
شایانی باسە تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە زانیاریی زیاتر لەسەر شوێنی ڕاگرتن دۆخی دۆسیە و ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی یدوڵڵا مەتاعی کراون لە بەردەستدا نییە. هەروەها ناوبراو لە کاتی دەستبەسەرکردنیەوە تا ئێستا لە مافی پێوەندیی تەلەفۆنی، چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و دەستگەیشتن بە پارێزەر بێبەش کراوە.
