بەپێی ئەو زانیارییانەی گەیشتوونەتە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ڕۆژی سێشەممە ١٤ی ڕەزبەری ١٤٠٥ هاووڵاتییەک بە ناوی (سیاوەش فەیزوڵڵاهی)خەڵکی سیمینەی سەر بە شارستانی بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
بەپێی زانیارییە وەرگیراوەکان هێزە ئەمنییەکان بێ نیشاندانی هیچ جۆرە بڕیارێکی دادوەری هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی باوکیی ئەم هاووڵاتییە و دەستبەسەریان کردووە.
شایانی باسە تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ئەم هاووڵاتییە کراون لەبەر دەستدا نییە.
