دەستبەسەکرانی فەرامەرز ساعدی چالاکی مەدەنی خەڵکی دێولان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

بە پێی ئەو زانیارییانەی بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتوون، ڕۆژی سێشەممە ١٤ی ڕەزبەری ١٤٠٥، فەرامەرز ساعدی، چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری دێولان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی هانا، ئەم شارۆمەندە بە شێوەی سەرەڕۆیانە و بە بەکارهێنانی توندوتیژی لە شەقامێکی دێولان دەستبەسەر کراوە.

هەروەها هێزە ئەمنییەکان دوای دەستبەسەر کردن، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی فەرامەرز ساعدی ماڵەکەیان پشکنیوە و دەستیان بە سەر کۆمەڵێک کەلوپەلی شەخسی ئەودا گرتووە.

شایانی باسە، تا ساتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم شارۆمەندە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین