سۆران دانیشوەر چالاکی خوێندکاری لە زانستگای تەورێز دەرکرا 

هانا: بەپێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، چالاکێکی خوێندکاری بە ناوی “سۆران دانیشوەر” خەڵکی مەریوان لە زانستگای تەورێز دەرکراوە. 

 

سۆران دانیشوەر خەڵکی مەریوان کە پێشتریش دوو جار لە ساڵەکانی ١٣٩٠ لە کارناسی باڵا و ١٣٩٩ بۆ دوکتوڕا ئەستێرە دار کرابوو بەڵام بە دانی بەڵێننامە مۆڵەتی خوێندنی پێدرابۆوە، دوایین جار وێڕای دەرچوونی بۆ دوکتوڕای فەلسەفە لە زانستگای تەورێز، پاش دوومانگ لە کردنەوەی زانستگا و بەشداری کردنی لەو ماوەیە لە خوێندن، رێگەی خوێندنی پێ نەدراوە و بەرپرسانی زانستگا پێیان راگەیاندووە کە ئیتڵاعات رێگرە لە بەردەم درێژەدان بە خوێندنی.

شایانی باسە لە ساڵانی رابردوودا ژمارەیەک لە چالاکانی خوێندکاری کورد وەکوو، جەبار دەستباز، دلێر ئەسکەندەری، عیرفان ساعیدپەنا، ئارش ساڵح و سالار ساکت، ئەستێرەدار و رێگەی خوێندنیان پێ نەدرابوو. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular