بەپێی ئەو زانیارییانەی بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتوون، بەرەبەیانی سێشەممە ١٩ی جۆزەردانی ١٤٠٥ی هەتاوی ، بەندکراوێک بە ناوی “عەباس زارعی” لە زیندانی ناوەندیی کرماشان (دیزڵئاوا) لەسێدارە درا. ناوبراو خەڵکی گوندی “سەرین”ی سەر بە ناوچەی فیروزئاوای شاری کرماشان و خێزاندار بووە. عەباس زارعی پێشتر لەسەر دۆسیەیەکی کوشتن دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو.
هەروەها بەرەبەیانی شەممە ١٦ی جۆزەردانی ١٤٠٥ی هەتاوی ، حوکمی سێدارەی “نوورموراد فەلاحنەژاد” تەمەن ٤٨ ساڵ، خەڵکی خوڕەمئاوا و باوکی سێ منداڵ، لە زیندانی ناوەندیی خوڕەمئاوا (پارسیلۆن) جێبەجێ کرا. ئەم بەندکراوەش پێشتر بە تۆمەتی “کوشتنی بەئەنقەست” سزای قیساسی بەسەردا سەپابوو.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، سەرچاوە فەرمییەکان و میدیاکانی سەر بە دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران، هیچ جۆرە زانیارییەکیان دەربارەی جێبەجێکردنی سزای ئەم دوو بەندکراوە بڵاو نەکردووەتەوە.
